zagros news agency

بارەگای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ لاجان فەقێ لاجانی كرد

 

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی سه‌ره‌خۆشینامه‌كه‌یه‌:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك لاجان فەقێ لاجانی،

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( فەخریە حەمەد ڕەسوڵ ) هاوژینی شەهید ( فەقێ لاجانی ) و دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و دۆستانتان دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات.

 

إنا لله وإنا اليه راجعون

 

باره‌گای بارزانی

5ـی حوزه‌یرانی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی ئەمنی لە بەغداوە بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر

سەڵاح

ئەمڕۆ ناچاری نەبێت با کەس لە دەروازەکەمانەوە گەشت نەکات

سەڵاح

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆمار کرد

یاسین