پێنج شەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و د.حیدر گرعاوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی عێراق و نەوزاد کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ و کردنەوەی دەرگای سایلۆکانی هەرێمیان ڕاگەیاند.
لەوتەکانیدا وەزیری بازرگانی و پیشەشازی ڕایگەیاند:
له ئه‌مڕۆوه ده‌ست ده‌كه‌ین به كردنه‌وه‌ى سایلۆكانمان به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه، ئاماده‌ین بۆ هه‌موو ئاسانكاریەك بۆئه‌وه‌ى جوتیاره به‌ڕێزه‌كان بتوانن به‌ئاسانى گه‌نمه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن، داواش لهجووتیاره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌وانیش هاوكارمان بن وه ئێمه‌ش هاوكارى ئه‌وان بین تابتوانین به‌شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌موو ئه‌و گیروگرفتانه‌ى كه ره‌نگه بێنه‌پێش لایان ببه‌ین له‌به‌رده‌مى جوتیاره به‌ڕێزه‌كانمان.
وە پشت به‌و پسولانه ده‌به‌ستین كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه ده‌درێت به جوتیاره به‌ڕێزه‌كان بۆیه هه‌ر جووتیارێك بیه‌وێت گه‌نمه‌كه‌ى راده‌ست بكات ده‌بێت پسوله‌ى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى پێبێت چونكه به‌بێ ئه‌و پسوله‌یه ئێمه ناتوانین گه‌نم له هیچ كه‌سێك وه‌ربگرین.
پاشان د.حیدر گرعاوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی عێراق لەوتەیەکیدا ڕایگەیاند:
ده‌رگاى سایلۆکان بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و شوێنه‌كانى تر ده‌كرێنه‌وه، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر د.محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر پلانى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان كه بڕه‌كه‌ى 700 هه‌زار تۆن گه‌نمه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمدا، ئه‌و بڕه پاره‌ى دیاریكراوه بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم له ئێستادا 5 ملیار دینار خراوه‌ته سه‌ر ئه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى، بڕیاره له دوو رۆژى داهاتوودا 20 ملیار دینارى دیكه بخرێته سه‌ر ئه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌ت، كه به‌م شێوه‌یه‌ش جووتیاران ده‌توانن قۆناغ قۆناغ له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنى گه‌نمه‌كانیان، شایسته داراییه‌كانیان وه‌ربگرن.
وه سوپاس و پێزانینى خۆى و وه‌زیرى بارزگانى عێراقى ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ك له وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان و بریكارى وه‌زاره‌ت بۆ كاروبارى بازرگانى كرد له پاى هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان و هاوكاریكردنیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بارزگانى عێراق بۆ ئاسانكارى جووتیارانى هه‌رێم له وه‌رگرتنى گه‌نمه‌كانیان و كردنه‌وه‌ى سایلۆكان.
هەرلەمیانی کۆنگرەکەدا بریکاری وەزارەت بۆکارووباری بازرگانی وردەکاری پرۆسەکەو چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی ڕونکردەوە و ڕایگەیاند: لەو ٧٠٠ هەزار تەنەی بۆهەرێمی کوردستان دیاریکراوە کە ٢٠٠ هەزار تەنی لە ساڵی پار زیاترە و
282 هه‌زار ته‌نى بۆ سلێمانى 228 هه‌زار ته‌نى بۆ هه‌ولێره، 189 هه‌زار ته‌نى بۆ دهۆكه، داوامان له برا جوتیاره‌كان ئه‌وه‌یه كه پابه‌ندى ئه‌و رێنمایى و رێكارانهبن كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى پارێزگاكانه‌وه له بنكه‌كان هه‌یه كه بتوانن گه‌نمێكى خاوێنمان راده‌ست بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى كاته‌كه‌ى دیاریكراوه و پێویسته له ماوه‌ى 45 رۆژدا كۆتایى به‌وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران بهێنین، گه‌نمێك كه پشكنینى بۆكرا جارى دووه‌م بوارمان نابێت پشنینى بۆبكهینهوه له‌به‌رئه‌وه‌ى نۆره‌ى بنكه‌كانى تر دێته پێشه‌وه بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین گه‌نمه‌كه‌یان له‌ده‌ره‌وه پوختهبكهن چونكه ئه‌گه‌ر جارى یه‌كه‌م گه‌نمه‌كه‌یان له‌پشكنین ده‌رنه‌چێت ناتوانین جارى دووه‌م پشكنینى بۆبكهینهوه، چونكه ئه‌گه‌ر دووباره پشكنین بكه‌ینه‌وه بوار بۆجوتیارانی ترنامێنێ.