zagros news agency

جەنەڕاڵەکانی ئیسرائیل داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دەکەن

 

میدیای عیبری باسێکی وروژێنەریان لە کاتی کۆبوونەوەی سەرۆک ئەرکانی هاوبەشدا ئاشکرا کرد، کە ئاماژەیان بەوەداوە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێسرائیل هێرزی هالێڤی داوای دەست لەکارکێشانەوەی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “مەعاریف”، بەرپرسانی باڵای سەرکردایەتی سوپای ئیسرائیل، ڕایانگەیاندووە، پێویستە هێرزی هالێڤی، بەرپرسیارەتی هەڵبگرێت، هەروەها پێشوازی لە داوای دەستلەکارکێشانەوەکەی کراوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، “پێدەچێت سەرکردە باڵا سەربازییەکان ئارام نەبن، چونکە لێدوانی ورووژێنەر لە کەناڵی 12ـی عیبری لە کۆبوونەوەی سەرۆک ئەرکانی هاوبەشەوە ئاشکرا بوو، کە تێیدا پێدەچێت ئەندامانی باڵای سوپا داوایان کردووە، هێرزی هالێڤی پێویستە کورسییەکەی چۆڵ بکات و دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بکات.
یەکێک لە ژەنەڕاڵەکان لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: “زۆر دەستکەوتی تاکتیکی هەیە کە وەرناگێڕێت بۆ دەستکەوتی ستراتیژی”.
هەروەها سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل هێرزی هالێڤیەوە هاتووە: “پێویستە یەکگرتوو بین و ئامادە بین بۆ باکوور.”
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

گرۆسی: لەگەڵ ئێران پێشکەوتنمان بەدەست هێناوە، بەڵام کاتمان کەمە

سەڵاح

لە ئاستی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدرێ لەوەی “لوبنان وەكوو غەزەی لێ بێت”

یاسین

سەرۆکی فەڵەستین: پەسەندکردنی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل شەڕەکە فراوانتر دەکات

یاسین