ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێکی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئه‌منییه‌كان دەکات

کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (175 وشە)
 100% 
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی 6ی2024، شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق به‌مه‌به‌ستی وردبینی لە لیستی مووچەی هەردوو مانگی نیسان و ئایاری رابردووی هێزە ئه‌منییه‌كان و خەرجی و داهاتی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر.

له‌ دوای تەواوبوونی راپۆرتی دیوانی چاودێری، ناوەكان بە كۆد بۆ بەغدا ده‌نێردرێن بۆ ئەوەی مووچەی دوو مانگی رابردووی هێزە ئه‌منییه‌كان خه‌رج بكرێت دوای وردبینی لە داهات و خەرجیەكانیش راپۆرتەكە دەدرێتە هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆیە ئه‌مرۆ شاندەكە گه‌یشتنه‌ هەولێر و سبه‌ی یەكشەممه‌ دەست بە كارەكانیان دەكەن.

تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی نیسانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئه‌منییه‌كانی كوردستانی نەناردووە، بەیاننامەكه‌ی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دووپاتی كردەوە كە تا ئێستا فەرمان بە خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی چوار و پێنجی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئه‌منییه‌كانی هەرێمی كوردستانی دەرنەكراوه، تەنیا دووپاتی لە خەرجكردنی مووچەی مانگی ئایاری كەم ئەندامان و چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و خانەنشینی مەدەنی و سەربازیی و كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان و گرێبەستەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، پێش جەژنی قوربان مووچەی هێزە ئه‌منییه‌كان و سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاستڕەوەكانی ئەڵمانیا دوو ولایەتیان بردەوە و هەڕەشەن بۆ ئاییندەی ئەڵمانیا

سەڵاح

به‌تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌یان سه‌رپێچیكاری حه‌ج، سعودیه‌ سزای 18 هاوڵاتی ده‌دات

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوە

یاسین