zagros news agency

كاندیدێكی پۆستی سەرۆككۆماری ئێران دوورخرایه‌وه‌

 

ئەنجوومەنی كۆمیسارانی ئێران بڕیاریدا محه‌مه‌د مه‌هدی ئیسماعیلی وەزیری ڕۆشنبیری ئێران و كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار دوور بخاتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو كاندیدە لە ساڵی 2015 بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل سزا دراوە.

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە ناو تۆماركردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران دەستی پێكرد، چەندین كەسی دیار خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كرد، كۆمیسۆنی هەڵبژاردنی ئێرانیش پێداچوونەوەی بۆ ناو و دۆسییەی كاندیدەكان كرد، كاندیدێك بەناوی (موحەمەد مه‌هدی ئیسماعیلی) كە ئێستا وەزیری ڕۆشنبیری ئێرانە دوور خرایەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری دوورخستنەوەی ئەو كاندیدە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە، كە لە ساڵی 2015 بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل سزا دراوە، دواتر ئەم بڕیارە لەلایەن سەرۆكی كۆچكردوو ئیبراهیم ڕەئیسی كە جێگری یەكەمی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری بووە هەڵوەشێنراوەتەوە.

پێشتر (ئەحمەد وەحیدی) وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاندبوو، هه‌شتا كەس خۆیان كاندید كردووە بۆ ئەو پۆستە، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لە دوازده‌ی ئه‌م مانگه‌ دەستپێدەكات و بۆ ماوەی شازده‌ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی : پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر بەغدا لە ئاستێکی باش دان، بەڵام هێشتا لەسەر هەندێک پرس کێشە هەیە

یاسین

دوو دەروازەی سنووریی سووریا بۆ چوارمانگی دیکەش بە ڕووی یارمەتیاندا کراوە دەبن

یاسین

حزبوڵڵای لوبنانی: دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنیمان کردووەتە سەر ئیسرائیل

سەڵاح