ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی یۆرۆ.. پورتوگال شکستی بە تورکیا هێناو گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکانی ئەمڕۆ گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی تورکیا و پورتوگال لە یاریگای سیگنال ئیدونا پارک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی پورتوگال توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە تورکیا بهێنێت.

 

هەر لە سەرەتای یاریەکەوە هەڵبژاردەی پورتوگال باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 21 دا بێرناردو سیلڤا توانی تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی تورکیا بهەژێنێت،

دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی تورکیا، سەمەت ئاکایدن بەهەڵە لە خویان گۆڵی دووەمی بۆ پورتوگال تۆمارکرد، لەو گێمەدا ناوبژیوان چەندین کارتی زەردی بەرزکردەوە بەڕووی یاریزانی هەردوولا.

 

لە گێمی دووەمدا، هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، وە لە خولەکی 55 یاریزان بڕۆنو فێرناندز گۆڵی سێیەمی پورتوگالیەکانی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی پورتوگال گەیشتە قۆناغی داهاتوو بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ و تورکیاش خاوەنی 3 خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی قەڵەوبوون لە مانگی رەمەزان

یاسین

زیادكردنی فرۆشی دۆلار، دۆخی ئابووریی عێراق خراپ ده‌كات

یاسین

ئاماری وه‌رگرتنی گه‌نم، سلێمانی زۆرترین بڕه‌ گه‌نمی وه‌رگرتووه‌، پرۆسه‌ی وه‌ر

سەڵاح