zagros news agency

سعوودیە داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لوبنان جێ بهێڵن

دوای ئەوەی گرژییی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان پەرەی سەند و بەشی بەرچاوی وڵاتانی ئەوروپایی داوای دەرچوونی هاووڵاتیانیان لە لوبنان کرد، سعوودیەش داوا لە هاووڵتیانی دەکات لە لوبنان نەمێنن.
باڵیۆزخانەی سعوودیە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بڵاویکردەوە، بە سەرنجدان لە دۆخی ئەمنی ناوچەکە و ئەگەری هەڵکشاندی گرژییەکان، داوا لە هەموو هاووڵاتییەکانیان دەکەن لوبنان بەجێبهێڵن، ئەوانەشی نیازی گەشتکردن بۆ لوبنانیان هەیە تا کاتێکی دیکە گەشتەکانیان دوابخەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگری میری ئێزدیان بۆ زاگرۆس: سه‌رۆك بارزانی ئومێدی گه‌رانده‌وه‌ بۆ ئێزدییه‌كان و شه‌نگال

سەڵاح

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

هۆکارەکانی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئاشکرا دەکرێت

یاسین