ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا: كرده‌وه‌كه‌ی دوێنێی گه‌رمیان، بۆ تیرۆركردنی ئه‌كره‌م ساڵح و هه‌ڤاڵه‌كانی بوو

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/7/2024، هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی لقی 22ی گه‌رمیانی كرد و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند: به‌ ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانه‌وه‌، هاتووین له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌ڤاڵان و به‌رپرسان و كادیران و جه‌ماوه‌ری خۆمان ببینین، تا بزانین رووداوه‌كه‌ چۆن بووه‌.

گوتیشی، ئه‌وه‌ی تێی گه‌یشتین ئه‌و كاره‌ی كراوه‌، كارێكی تیرۆرستییه ‌و بۆ تیرۆركردن و شه‌هیدكردنی ئه‌كره‌م ساڵح و هه‌ڤاڵه‌كانی بوو، ئه‌مه‌ په‌یامێكی مه‌ترسیداره‌، پێمان‌ وایه ‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ئارامه‌ و پێوستی به‌ كه‌شی زیاتری ئارامی هه‌یه‌، ئه‌م كرده‌وانه‌ ترسنۆكانه‌ و قێزه‌ونن و خه‌ڵك رقی لێیان ده‌بێته‌وه‌.

راشیگەیاند: داموده‌زگاكانی تایبه‌ت به‌ ئه‌من و ئاسایش له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ دوێنێ هاتوون و له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان، ئه‌مڕۆش قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئیداره‌ی گه‌ریان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كردووه‌ و داوامان كردووه‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان جدیه‌تی تێدا بێ، كه‌ تا ئه‌م چركه‌سته‌ جدیه‌ت ده‌بینرێ، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین ئه‌نجامێكی باش بدرێت به‌ده‌سته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی ئه‌م تاوانه‌یان كردووه‌ ئاشكرا بكرێن و بدرێنه‌ دادگه‌ و سزای یاساییان وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك جارێكی تر بوێریی ئه‌وه‌ی نه‌بێ په‌نا بۆ كاری تیرۆرستانه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ ببات.

هیوا ئه‌حمه‌د، گوتیشی: سوپاسی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه‌ به‌ تێكڕای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ سه‌ردانی باره‌گای لق و هه‌ڤاڵان وبه‌رپرسی لقیان كردووه‌، له‌ هه‌واڵیان پرسیون‌ و پێیان ناخۆش بوو، ئه‌مه‌ په‌یامێكه‌ كه‌ خه‌ڵك به‌م كرده‌وانه‌ تووڕه‌ ده‌بێ. ئێمه‌ هاتووین به‌ هه‌ڤاڵانی خۆمان بڵێین، كادیران و به‌رپرسانی ئێمه‌ لای ئێمه‌ به‌ نرخن، له‌ هه‌ر شوێنێك بێ، داكۆكی و به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ین.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەزڵووم عەبدی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات

یاسین

تورکیا: بە توندی وڵامی دەستدرێژی یۆنانمان داوەتەوە

سەڵاح

سەید زەمان حەسەن: کار دەکەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی کەرتی تەندروستی

دڵشاد