zagros news agency

عێراق بۆ كارەبا روو لە توركیا و پشت لە ئێران دەكات

 

تۆڕی ئابووریی (بلومبێرگ)، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، عێراق دەستی کردووە بە هاوردەکردنی وزەی کارەبا لە تورکیا، ئەوەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوەی وزەی کارەبای ئێرانی.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پلانی عێراق و تورکیا بۆ هاوکاریی ئابووری لە بواری وزە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 20 ساڵ لەمەوبەر کە ئێستا كەوتووەتە كار، بەو پێیەی ئێستا عێراق نزیکەی 300 مێگاوات وزەی کارەبا لە هێڵەکانی تورکیا هاوردە دەكات، کە بەسەر ڕووبەرێکی 115 کیلۆمەترییدا درێژ دەبێتەوە.

(بلومبێرگ) ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو هێڵەی کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە، ئێستا پێداویستییەكانی كارەبا بۆ پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک و تکریت دابین دەكات.

ئاژانسەكە باسی لەوەش كردووە، ئەو هەنگاوانە لەلایەن عێراقەوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە سەرچاوەی وزەی كارەبا لە ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح تەمیمی: بەردەوام لەبارەی پێدانی کارەبا ستەم لە پاریزگای دیالە دەکرێت

سەڵاح

ئیسپانیا بڕیاریدا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت

سەڵاح

كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك هاوبەشی مامۆستایان و قوتابیان بەڕێوەچوو

ART