رێبوار حەمەلاو شوانی
كاتێك خاوەن بیروباوەرێكی پتەو بە ڕێبازێكی رەوا بی كە ئامانجی سەربەست ژین و رزگاری خاك ونیشیمانە لە ژێر دەستی و لە پێناو ژیانێكی پڕ شكۆمەندی و هەموو كاتێك ئامادە بی خوێن وگیانی لە پێناودا ببەخشی بە دڵنییاییەوە هیچ چەك و گەلەكۆمەكی و گەمارۆیەك نەیتوانیووە و ناتوانێت ئیرادە و خۆڕاگریمان لاواز بكات و تێكبشكێنێت .
بەدڵنییاییەوە دەڵێم ، هەر دەوڵەتێكی تر جگە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، ئەگەر بەم هەموو پیلانگێریی و فشارانە كە لەلایەن نەیارانی كوردستانەوە ڕووبەڕووی بووە ئەگەر بە سیاسەت و ئیدارەدان و دیپلۆماسی ژیرانە وخۆڕاگری كەسایەتییەكی وەك بارزانیی نەبووایە زۆر لەمێژوو بوو ئاسەواریشی بوونی نەدەما ، چونكە مەسروور بارزانی ، لە رۆڵی سەرۆكوەیرانی هەرێمی كوردستان ، وەك چیایەكی سەركەش توانی بەرامبەر هەموو ئەو ئاستەنگ وكۆسپانەدا بووەستێتەوە ، بەرێگەی دووربینی لە ستراتیژی و دیپلۆماسی و بەرێوەبردن ، زۆر ژیرانە گەل و نیشتیمانەكەی بگەێنێتە كەناڕی ئاڕامی ، بەتایبەتی چارەسەركردنی مووچەوبودجەی خەڵكی كوردستان ،ڕێگەی نەدا ئەو پیلانی قەیرانی ئابووری ناحەزان كاریگەری لە سەر متمانە و مۆڕاڵی خەڵكی كوردستان بكات ، ئەو خەونەی كە هەندێك لایەن لە نێو خۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ شكستپێێنانی حكوومەتی هەرێم و پارتی و قەوارەی هەرێمی كوردستان دەیان بینی و بەردەوام كاریان لە سەر دەكرد تا كێشە و ئاڵۆزی گەورە لە هەرێمی كوردستان دروست بكەن بەتایبەتی لە پرسی بوودجە و مووچە وشایستەداراییەكانی خەڵكی كوردستان .
بەتایبەتی كە لە ماوەی رابردوو بە شێوەیەكی پیلان دارێژراو و دوژمنكارانە و هەموو جۆرە سزایەكی نادەستووری و نایاسایی یان لە دژی مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان جێبەجێكرد ، بەڵام لە بەرامبەر ئەو ڕێگردانە لە فرۆشتنی نەوت لەماوەیەكی كورتدا توانی زۆرژیرانە و دەوڵەتمەدارانە ، هەنگاوەكانی بۆ خزمەتگوزاری و فەراهەمكردنی هەڵی كار و هەناردەكردنی بەرهەمی خۆمالی و كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و ئینجا ڕێكخستنی زیاتری دامەزراوەكانی حكوومەتی كوردستان ، هەموو ئەو خەونانەی كە بەڕێگەی دادگا و هەندێك گروپ بۆ گۆشەگیركردن و لاوازكردن یانیش نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان شكست پێهێنا و بەهێزی دیپلۆساسی و ئیرادەی پۆڵایین و متمانەبەخۆبوون و كەسایەتییەكی بەهێز مەسروور بارزانی توانی دۆخە سەختەكاندا تێپەڕێنێت.
بۆیە، ئەگەر بە ویژدانەوە بروانینە هەموو ئەو فشار ودوژمنكارییانەی كە لەماوەی 5 ساڵی رابردوو دژی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدران ، مەرامی سەڕەكیی لێدان و تێكشكاندنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و لە سەروەی هەمووشیانەوە پارتی وبارزانی بوو ، چوونكە نەیارانی كوردستان باش ئەو راستییە دەزانن كە ئەوەی بەرپرسیاریەتی گەل ونیشتیمانەكەی هەڵگرتووە و ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستانی فەراهەمكردووە ، بەڵام ئەو هەنگاوانە وایانكردووە كە ناحەزانی پارتی و قەوارەی هەرێمی كوردستان تووشی تێشكانێك ببن كە بەهیچ شێوەیەك ناتوانن بیشارنەوە . بەڵام مێژوو گەواهیدەرە ئەوەی توانیوێتی بەرگریی لە ئاسایش و مافەرەواكانی هەرێمی كوردستان بكات و رژد بێت لەسەر ماف و شایستەداراییەكانی خەڵكی كوردستان و سازشی لە سەر نەكات و هەمیشە خۆی بە خزمەتكاری گەل ونیشتیمانەكەی بزانێت بارزانی و حكوومەتی كوردستانە.