zagros news agency

فەرماندەیی گشتیی سوپای سوودان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

 

فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سوودان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، مووشەکەکانی دژە فڕۆکە وەڵامی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی پشتیوانی خێرایان داوەتەوە، کە شوێنی ئاهەنگی دەرچوونی خولی کۆلێژی سەربازی، ئاسمانی و دەریایی لە ویلایەتی دەریای سوور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوودان کردووەتە ئامانج.

نووسینگەی گوتەبێژی فەرمیی هێزە چەکدارەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس، هەروەها برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.”

لە بەیاننامەیەکی پێشووی سوپای سووداندا هاتووە کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا عەبدولفەتاح بورهان، ئامادەی دەرچوونی خولی 68ـی کۆلێژی سەربازی بووە، هەروەها خولی 20 و 23ـی کۆلێژی ئاسمانی و ئەکادیمیای دەریایی، لە یاریگای پەیمانگای پیادە لە شاری جەبەت لە ویلایەتی دەریای سوور.

ئەم هێرشە دوایین هێرش بووە بۆ سەر پێگەکانی سوپا لە چەند مانگی ڕابردوودا لە پۆرت سوودان. هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە نزیکەی 15 مانگە شەڕی سوپا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : هەندێ کات لەکاتى باران هەورە تریشقەو تەزرە بارین هەیە

سەڵاح

لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 12 کەس لە سووریا کوژران

یاسین

بە گوژمەی 224 ملیۆن دینار دەست بە دانانى سیستەمى فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاوا كرا

یاسین