ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بچڕانی کارەبا لە ئێران کێشەی ناوەتەوە

هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئامێرێکی نایاسایی دروستکردنی دراوی ئەلیکترۆنی لە ئێران بدات بە حکوومەتی ئەم وڵاتە پاداشتی دەدرێتێ.
بەرپرسانی ئێران دەڵین ئامێرە نا ئاساییەکانی ئەم بوارە بووەتە هۆکارێک بۆ بەرزبوونەوەی بەکارهێنان و پچڕانی کارەبا.
ئێران ڕووبەرووی شەپۆلێکی سەختی گەرما بووەتەوە کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەکارهێنانی کارەبا و هاوکات بەهۆی پچڕانی کارەباوە لەم وڵاتە کەرتی پیشەسازیی ڕووبەڕووی قەیران کردووەتەوە.
مستەفا رەجەبی مەشهەدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کارەبای ئێران، بەشێک لە هۆکاری پچڕانی کارەبا بۆ ئامێرە نایاساییەکانی دروستکردنی دراوی ئەلیکترۆنی گەڕاندەوە.
رەجەبی گوتی، بەخششێکی یەک ملیۆن تومەنی کە دەکاتە نزیکەی 20 دۆلار بە هەر کەسێک دەدرێت زانیاری لەسەر هەر ئامێرێکی دروستکردنی دراوی ئەلیکترۆنی‌ی بێ مۆڵەت بە حکوومەت دەدەن.
ڕەجەبی هەروەها گوتی: هەتا ئێستا زیاتر لە 230 هەزار ئامێری دروستکردنی دراوی ئەلیکترۆنی نایاسایی دەستیان بەسەردا گیراوە که توانای بەکارهێنانی کارەبایان 800 بۆ 900 مێگاواتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق چه‌ند پڕۆژە و پێشنیازە یاسایه‌ك تاوتوێ دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

سەڵاح

باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

یاسین