ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لەسەر پرسی مووچە، شاخەوان عەبدوڵا، لەگەڵ سوودانی و تەیف سامی قسەی کردوە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

 

د. شاخەوان عبداللە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەل سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی گفتوگۆمان کرد، پێم راگەیاندن کەوا ئەوەی دەکریت ناحەقییەو پێچەوانەی دەستورەو دەچێتە خانەی جیاکارییەوە.

 

ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکەیە

 

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان …..

 

دوای ئەوەی ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عیراق گەیشتە دەستمان ، کەخۆی لە ٧ خاڵ دەبینێت و گوایە وەکو بیانو بۆ دواخستنی موچەی فەرمانبەران بەکار دەهێندرێت ، ئەو خاڵانە جگە لە  بیانووی بێبنەما پشتی بە هیچ دەقێکی یاسایی و واقعێکی حسابی نەبەستوە.

بەو بۆنەوە دوێنێ ٢١ ی ئاب لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق بەرێز محمد شیاع سودانی گفتوگۆمان کردو نیگەرانی خۆمان و خەڵکی کوردستانم گەیاندە بەرێزیان کە هەرجارەو بەبیانویەک موچەی فەرمانبەرانی کوردستان دوادەخرێت و هۆکاری سەرەکی ئەو بابەتەش وەزیری دارایی عێراقە و دەبێت ئەو دۆخە چاک بکریت ، نمونەی هەردوو خالی ٤ و ٥ ی راپۆرتی وەزارەتی داراییم لەگەلی باسکرد کە ناوەرۆکەکەی دەڵیت دەبێت ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لەکەرکوک و خانەقینن نابێت حکومەتی هەرێم موچەیان بدات ناویان رەشبکرێتەوە ، وتم ئەوانە هەمان ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەن کە سالانێکە هەوڵ دەدەین بگوازرێنەوە سەر حکومەتی ئیتحادی و خودی ئەو وەزیرەو ئەوانی پێشتریش رێگربوونە لەپرۆسەکە ، ئێستا لەجیاتی گواستنەوەیان وەزیری دارایی داوای کردوە موچەکانیان رابگرن و خاڵەکانی تریش بەهەمان شێوە هیچ بنەمایەکی نییە جگە لەسیاسەتی دژایەتیکردن و برسیكردنی خەلکی کوردستان.

بەسوپاسەوە سەرۆک وەزیرانی عیراق وتی من ئاگاداری ئەوە نەبوومە وادەکەم وەزیری دارایی پەیوەندیت پێوە بکات ، دوای کاتژمێرێک بەرێز تەیف سامی وەزیری دارایی پەیوەندی کردو وتی سەرۆک وەزیران باسی لەنیگەرانییەکانی ئێوە کردوە ، وتم بەڵێ ئەوەی دەکریت ناحەقییەو پێچەوانەی دەستورەو دەچێتە خانەی جیاکارییەوە ، هەروەها پێچەوانەی بریاری دادگای ئیتحادی و یاسایی بودجەیە کە ئێمە لەپەرلەمان تەخسیساتی تەوامان بۆ مووچەو بودجەو هەرێم داناوەو دەنگی لەسەر دراوە.

هەندێک بیانوی هێناوە کە ئەو هەڵەیەی فەرمانبەرانی کەرکوک چاک دەکریت و بەشێکیشی دیوانی چاودێری دارایی بەرپرسە و لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنیان.

 

هیوادارم ئەو پرسە بەیەکجاری کۆتایی بێت و چیتر بەبیانوی بێ بنەماو دور لەیاسا دەست بۆ قوت و بژێوی خەلکی کوردستان نەبەن ،

لێرەوەش ئەوە رادەگەیەنم کەهەفتەی داهاتو داوایەک ئاراستەی  بەرێز سەرۆک کۆمارو وەزیرەکانی کورد لەبەغدا و سەرجەم فراکسیونەکانی کوردستان دەکەین بۆ کۆبونەوە لەسەر ئەم پرسەو راگەیاندنی هەلوێستێک لەو بارەوە ،

 

د. شاخەوان عبداللە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێكی سەربازیی یەكێتی: هێرشەكەی توركیا لە سنووری دهۆك بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكەیە

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

یاسین

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: ئەگەر ئیسڕائیل هێرش بکات زیانمان پێ دەگەیەنێت

سەڵاح