zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ: لە سەدا 96 زیارەتکاران عێراقیان جێهێشتووە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە سەدا 96 زیارەتکارانی عەرەب و بیانی عێراقیان جێهێشتووە.
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “لە ڕێگەی پشکنین و ئامارەکانەوە، نزیکەی 96%ـی زیارەتکارانی عەرەب و بیانی کە بۆ چلەی ئیمام حوسێن هاتبوون، وڵاتیان جێهێشتووە.”
گوتیشی “تەنها لە 4%ـی زیارەتکاران درەنگ هاتوونەتە عێراق و هێشتا نەڕۆیشتوونەتەوە و لە پارێزگای نەجەفن”.
ئەمێندارێتی گشتیی عەتەبەی عەباسی لە عێراق، کە سەرپەرشتیی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن دەکات، ڕایگەیاندووە “ئەم ساڵ 21 ملیۆن و 480 هەزار و 525 زیارەتکار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەشداریان لە ڕێوەڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن کردووە”.
هەر لە بارەی پرۆسەی یادی چلەی ئیمام حسێن، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران عێراق ڕایگەیاندووە، بۆ سەرخستنی پلانی ئەم ساڵی پێشوازیی لە زیارەتکاران، بڕی سێ ترلیۆن و 500 ملیار دیناریان بۆ دامەزراندنی 36 پرۆژەی خزمەتگوزاری پەیوەست بە پێشوازیی لە زیارەتکاران خەرج کردووە، لەم چوارچێوەیەشدا قۆناغێکی گرنگیان لە پرۆژەی میترۆی نێوان کەربەلا – نەجەفیان بڕیوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ دابەزی و ئۆنسەیەک بە 2672 دۆلارە

سەڵاح

سوپای ئەمریکا فرۆکەی بۆمب‌هاوێژی بە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی لە نزیک ایران جێگیر کرد

سەڵاح

‎بەئەگەرێكی زۆرەوە سبەی یان دووسبەی مووچە لە بەغداوە دەگات

گوران