ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كه‌ناڵى ئاسمانى حوڕه‌ عێراق داده‌خرێت

 

دواى زیاتر له‌ بیست ساڵ په‌خشكردن، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى ده‌زگاىMBN داخستنى كه‌ناڵى ئاسمانی (حوڕه‌ عیراق)ی ڕاگه‌یاند و له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سه‌ره‌كى (حوڕه‌) تێكه‌ڵ كرا.

جیفرى گودمان، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى ده‌زگاى MBN ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2ى ئه‌یلوولى 2024، ڕایگه‌یاند: “كه‌ناڵى حوڕه‌ عيراق تێكه‌ڵ به‌كه‌ناڵی سه‌ره‌كی حوڕه‌ ده‌كرێت”.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا خه‌مبارى خۆى بۆ بێكاركردنى 160 كارمه‌ند ڕاگه‌یاند كه‌ به‌هۆى داخستنى كه‌ناڵه‌كه‌وه‌ بێكار ده‌بن، گوتیشی: “ژماره‌ى كارمه‌نده‌كان بۆ ڕێژه‌ى 21 له‌سه‌د كه‌م ده‌بێته‌وه‌”.

باسى له‌وه‌ش كرد، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كردوویانه‌”به‌هۆى بارودۆخێكه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌، بودجه‌ى كۆمپانیاكه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكاوه‌وه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و خه‌رجییه‌كان به‌نزیكه‌ى 20 ملیۆن دۆلار كه‌متر بوونه‌ته‌وه‌، گوتیشی: “مووچه‌ و خه‌رجی كارمه‌نده‌كان ده‌گه‌شته‌ نزیكه‌ى 70 له‌ سه‌دى خه‌رجی دامه‌زراوه‌كه‌”.

كه‌ناڵى (حوڕه‌ Alhurra)‏ كه‌ناڵێكی ئاسمانییه‌ و باره‌گاى سه‌ره‌كى له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه‌، له‌ 14ى شوباتى 2004 ده‌ستى به‌ په‌خشكردن كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

پۆلیسی ئوردن بەگازی فرمێسک ڕێژ خۆپیشاندەرانی دوورخستەوە

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. یۆڤانتۆس لە یەکەم یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

sirwan

شاندێکی ئەمریکا بە نهێنی سەردانی ئێرانی کردووە

سەڵاح