zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/3 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە کۆبوونەوەدا کە مادان گۆپال، کونسولی گشتیی هیندستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی باڵیۆزی هیندستان لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵیۆزی هیندستان سوپاسی هاریکاریی و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یونیسێف: بۆ یەکەمجار ژمارەی منداڵانی کێش زیاد لە منداڵانی بەدخۆراک زیاتر بووە

سەڵاح

٣٤ زیارەتکاری ئێرانی لە عێراق مردوون

سەڵاح

هاوسەرۆکی دەبەپە: کورد لە بەدەستهێنانی ستاتۆ لە هەموو کاتێک نزیکترە

یاسین