zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 9/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کرد.
باڵیۆزی ئازەربایجان، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری ئازەربایجانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و بانگهێشتی لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP29)ی کرد، کە بڕیاڕە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ، لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ببەسترێت.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا و هەنگاوەکانی کردنەوەی کونسولخانەی گشتیی ئەو وڵاتە و دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان باکۆ و هەولێر تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپاتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تالیبان لە بەڵخ بە جەلد لە سێ کەسی دا

یاسین

فیلمی ژیاننامەی مایکل جاکسن ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

ART

بۆچی هه‌ستیاری لە جیهاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار زیادی کردووە؟

سەڵاح