ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا

 

له‌ ناوچه‌یه‌كی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی 9ی 2024، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌لامیاتی سه‌ر به‌ شوعله‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نێو ماتۆڕێكی جۆری توك توك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه‌ نزیك بووه‌ له‌ خاڵێكی پشكنینی سوپای عێراق و یه‌كێك له‌ برینداره‌كانیش سه‌ربازێكی سوپای عێراقه‌، به‌ڵام جۆری ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمی.. مانوێل نۆیەر بە یەکجاری دوورکەوتەوە

sirwan

ئه‌مڕۆ 15 هه‌زار كه‌س له‌ ڕێگه‌ی (هه‌ژماری من)ـه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

سەڵاح

میر حازم تەحسین  بەگ: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

یاسین