zagros news agency

سەرۆكی حكوومەت سەرپەرشتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین كرد

سەرۆکی حکوومەت سەرپەرشتيی یەکەم کۆبوونەوەی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی 9ی 2024، بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردی ئەمیندارانی دەستەکە بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی بۆردەکە ئامادەی بوو، ئامانج و پەیام و دیدگا و پەیڕەوی ناوخۆ و پێکهاتە و کار و دەسەڵاتەکانی دەستەکە پەسەند کران.

دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی پێشخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتيی زانستيی ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکانی کەرتی گشتی و تایبەت، بە پشتیوانی و پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئوردن دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

یاسین

نەیشینزلیگ.. فەرەنسا بە زەحمەت سێ خاڵی لە بەلجیکا وەرگرت

یاسین

ریال مەدرید بۆندی کارڤاخاڵی نوێکردەوە

یاسین