ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێك بڵاو دەكاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكات كە لەمیانەی سەردانەكەی چەند رۆژی رابردوویان بۆ بەغدا گەیشتوونەتە چەندین رێككەوتن، هەروەها وادەی دابەشكردنی هەردوو مووچەی مانگەكانی شوبات و ئەیلوولیشی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوەكەدا بڵاوی كردەوە “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری و بودجەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا”.

بڵاویشی كردەوە “لەبارەی چەند تەوەرێکی تایبەت بەکێشەکانی لیستی مووچە و ڕاگرتنی تەمویلی مووچە، هەردوولا لەسەر چەند خاڵێک گەیشتنە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن کە گرنگترینیان ئەمانەن:-

1-  شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوولیان بەبێ کەموکوڕی و بەو شێوازە پێشکەش کرد کە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ دواینجار داوای کردبوو.

2-  بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروست بووە کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی بڕیاری داوە بە خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون، هەروەک بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوکاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵیەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە .

3-  چاوەڕوانین لە نزیکترین کاتدا دەست بەناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە ئێستادا وردبینی لە لیستەکاندا دەستی پێ کردووە.

4-  کێشەکانی تایبەت بە دووبارەبوونەوەی کۆدی بایۆمەتری و ناوی دووبارە بەشی زۆری چارەسەر کرا کە هەمووی کێشەی هونەری بوون، وە هەموو ئەو فەرمانبەرانەی ناوەکانیان لەیەکچووە یان کۆدیان دووبارە بووە، وردبینی و بەدواداچوونیان بۆ کراوە و چارەسەرکراون، بۆ ئەوانەشی کە تا ئێستا بایۆمەتریان نییە، تا ( 31/12/2024 ) مۆڵەتیان پێدراوە بۆ خۆ تۆمارکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمانی مەسرور بارزانی ژمارەیەك پڕۆژە و بڕیار لە سمێل جێبه‌جێ ده‌كرێن

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

بەربژارەکا پارتی : دێ بینه‌ پره‌ك بۆ چاره‌سه‌ركرنا ئاریشه‌یێن جڤاکی

یاسین