لە چوارچێوەى خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ، لەلایەن تیمەکانى چاککردنەوە و پاراستنى ڕێگاوبانى هەولێر، دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی پردی مورتکەی گچکە، لە سەر ڕێگای سەرەکی دووسایدی هەولێر – پردێ، بە درێژی 25مەتر، کارەکان بریتى بوون لە:-
• بناغەی پاراستنی شانەکان.
• چاککردنەوەی شورەی ئاسنی.
• کۆنکریتکردنی دینگەکانی پردەکە.
• دروست كردنی دیواری پاڵپشت.
• پاککردنەوەی ڕێرەوەکانى.