zagros news agency

دادگای ئەمەریکا، داوا و سکاڵای لە دژی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە

ڕۆژی چوارشەممە 2024/10/2 دادوەر ڕاندۆلف مۆس، دادوەری فیدراڵیی ئەمەریکا لە واشنتن، ئەو داوا و سکاڵایەی لە دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکارەکەی و هەر 63 کەسایەتی تۆمار کرابوو، بە تەواوی ڕەت کردەوە، بە هۆی بێبنەمایی و ناڕاستیی داواکان.

سکاڵاکاران لەلایەن کەسێکەوە سەرپەرشتی دەکرێن کە لە ئەڵمانیا لەلایەن دادگاوە سزای تاوانکاریی بەسەردا سەپێنراوە.

دادوەر مۆس لە دانیشتنی دادگادا، هۆشداریی دا کە ئەگەر سکاڵاکاران لە دروستکردنی تۆمەتی بێبنەما بەردەوام بن ئەوا بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

هەرەوەها لە دانیشتنەکەدا تیمی یاسایی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سکاڵایە شەڕێکی سیاسییە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا و خراپ بەکارهێنانی دادگایە بۆ مەبەستی سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌نجامی تانه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح

“فارس عیسا” گەشتێکی شاری کەرکووک دەکات

دڵشاد

دووشەممه دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت؛ یەکێک له پرسەکان تایبەت به هەرێمه

یاسین