كاندیدی ژماره ٤٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە پارتی پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌یه بۆ چوار ساڵی حوكمڕانیی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده زۆر كراوه و پڕۆژه و ده‌ستكه‌وتی زۆریش تۆمار كراون.
سولحی مه‌جید مزووری، كاندیدی ژماره ٤٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پارتی پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌یه بۆ چوار ساڵی حوكمڕانیی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده زۆر كراوه و پڕۆژه و ده‌ستكه‌وتی زۆریش تۆمار كراون، به‌ڵام هێشتا زۆریش ماوه ئه‌نجامی بده‌ین بۆ خه‌ڵكی كوردستان، له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا پڕۆژه و پلانی ستراتیژی ئاماده كراون و ده‌نگده‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه لیستی ١٩٠، لیستی سه‌رۆك بارزانی و خوێنی شه‌هیدانه، به سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی میلله‌ت سه‌رده‌كه‌وێت.
كاندیدی ژماره ٤٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنین ڕاستگۆ دەبین لەگەڵ خەڵکی خۆمان بۆ خزمەتکردنیان، لە کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی زیاتر دەگەیەنینە ھەموو ناوچەکان.
هەروەها سولحی مه‌جید مزووری، كاندیدی ژماره ٤٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هەموو دەنگدەران و لایەنگرانی پارتی دەکەم کەوا رۆژی ٢٠ی١٠ بە گەرموو گوریەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی وەکوو چۆن لە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی خزمەتی شار‌و هاولاتیانی کردووە بەردەوامبین و خزمەتی زیاتری خەلکی خۆمان بکەین.
رێباز یونس