به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه - راپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه داهاتێكی زۆر له سلێمانی هه‌بووه، حکوومەتی هەرێمیش بڕیاری پرۆژەی گرنگی بۆ داوە، به‌ڵام چونكه داهاته‌كه بۆ خزمه‌تی شاره‌كه خه‌رج نه‌كراوه، ببینن سلێمانی له چ دۆخێكی بێ خزمه‌تگوزاری و ئیداریدایه؟هه‌ر ئەمەش نا، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژیان و كار و كاسبیی خه‌ڵكدا گرتووه، ژیان له‌م سنووره سه‌رتاپا بووه‌ته‌وه بیركردنه‌وه له حزبایەتی و سیاسەت.
فازل ره‌وف، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه - راپه‌ڕینی پارتی، گوتی: “سنووری ژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنیەکانی یەكێتی شایانی خزمەتكردنی زۆرە، سنوورێكی هەژاریش نییە و خاوەن سەرچاوەی داهاتی باشە ئەگەر بۆ خزمەتی گشتیی سوودی لێ وەربگیرێت. ئێمە وەکوو پارتی هەمیشە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی خۆمان لە سنووری سلێمانی، راپەڕین، ھەڵەبجەی شەھید و گەرمیان، ئامادەین بۆ هەڵبژاردنیش تەنیا دەنگ و متمانەی خەڵکمان پێویستە. به‌ته‌حه‌داوه ئەگەر ئه‌م داهاته‌ی سلێمانی نژدزرایە و خزمەتی ئەم شارەی پێ بکرێت، هاوشێوه‌ی هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه. كه ده‌گه‌یته سنووری هه‌ولێر هه‌ست بە ئاوهدانییەكی زۆر دەكەی، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به داهاتی دەڤەرەكە كراوه، به‌ڵام له سنووری سلێمانی مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت داهاته‌كه‌ی چی لێ دێت! پارێزگاری سلێمانییش هه‌مان قسه‌ی كردووه.”
جەختیشی كردەوە كە هیچ جیاوازییەك لە دابەشكردنی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان لەنێوان پارێزگاكاندا نەكراوە و هەمان ئەو داهاتەی بۆ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك تەرخان كراوە و خەرج كراوە، بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەش خەرج كراوە، بەڵام جیاوازییەكە لەوەدایە كە لە هەولێر و دهۆكدا پارەكان بۆ ئاوەدانكردنەوە و بونیادنان خەرج كراوە، كەچی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی ئەوە نەكراوە.
گوتیشی: “ئەم ناوچەیە سەرچاوەی داھاتی زۆرە، وەکوو نەوت و گازی سرووشتی و بەنداو و زەویی کشتوکاڵیی بەپیت، سەرباری داھاتەکانی دەروازە سنوورییەکان و باج و رسوومات و داھاتەکانی پۆلیسی ھاتوچۆ و تاپۆ و شارەوانی، به‌ڵام نه‌توانراوه شه‌قامە 100 مهترییەكەی ته‌واو بكرێت، وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌م شاره راونراون و ژیان له‌م سنووره هه‌مووی بووه‌ته بیركردنه‌وه‌ی حزبی و سیاسی، چونكه ژیانیان راوه‌ستاندووه و تەنیا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه چۆن پارتی له‌م سنووره ناشرین بكه‌ن. بۆیه ئه‌م جاره ده‌رفه‌ته بۆ خه‌ڵكی سلێمانی ده‌نگ به لیستی 190 ی پارتی، بەڵێن بێت تەنیا بە داھاتەکانی سنوورەكە، سلێمانی ھاوشێوەی ھەولێر و دھۆک و زاخۆ ئاوەدان دەكەینەوە.”