ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

24کەس دەستگیرکران کە دەیانویست بەنایاسایی بێنە ناو عێراق

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان 24 کەسی دەستگیرکرد کە هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانیان بە شێوەیەکی نایاسایی لە سلێمانی داوە.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “لە چوارچێوەی ئەرکەکانی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی قاچاخچێتی، فەوجی سێ لە لیوای سێی سنووری، توانیان 24 کەس کە ڕەگەزنامەی جۆراوجۆریان هەبووە دەستگیر بکەن، کە هەوڵی بەزاندنی سنووریان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنووری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “ڕووداوەکە ڕاپۆرتکراوە و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژیان گیراوەتە بەر”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی داوای لە یونامی کردووە کۆتایی بەئەرکەکەی بهێنێت لە عێراق

دڵشاد

پەرلەمان داوا دەکات چاودێری کۆمەڵایەتی نەخۆشانی شێرپەنجەش بگرێتەوە

یاسین

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی: داعش هێشتا هەڕەشەیە لە عێراق

سەڵاح