zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (74) دۆلار و (48) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 6 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (60) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 24 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10ـەوە ڕاگەیاندرا

یاسین

حکومەتی هەرێمی کوردستان 1.4 ملیار دینار بۆ هاووڵاتییان دەگەڕێنێتەوە

سەڵاح

یه‌مه‌ن… ئەمریکا و بەریتانیا فڕۆکەخانەی حودەیدەیان کردە ئامانج

سەڵاح