zagros news agency

سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد

ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی گشتی جەهەپە، لەگەڵ “سەزگین تانریکولو” پەرلەمانتاری دیاربەکر و “وێلی ئەخباب” پەرلەمانتاری مەلەتی سەردانی زیندانی ئەدیرنێیان کرد و لەگەڵ سەلاحدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سەلچوک میزراکلی سەرۆکی شارەوانی پێشووی دیاربەکر کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە ئۆزێل وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ڕایگەیاند، پێشوازی لە چارەسەری پرسی کورد و هەموو کێشەکانی تورکیا دەکات، هاوکات لەگەڵ دەمیرتاش باسیان لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان کرد.
ئۆزێل گوتیشی، ئەگەر پرۆسەیەک دەست پێبکات، ڕۆڵی دەمیرتاش لەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگە.
ئۆزێل هەروەها باسی لەوەشکرد، تا ئێستا ئەو پرسیارانەی لە پەرلەمان باس نەکراون و چارەسەر نەکراون و دەیانەوێت هەموو کێشەکانی نیو پەرلەمان و بەتایبەت پرسی کورد تاوتوێ بکەن و چارەسەرییان بۆ بدۆزنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی: 87 تووشبووی ئایدز لە هەرێمی کوردستان هەیە

یاسین

دووشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر خشتەکانی بوودجە دەدرێت

سەڵاح

هەڕەشەی بەرپرسانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەردەوامە

سەڵاح