تیمێکی ڕاوێژکاری سەربازی بە سەرۆکایەتيی کۆڵۆنێڵ تێرۆ، جێگری فەرماندەیيی ڕاوێژکارانی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، سەردانی فەرماندەييی هێزەکانی پشتیوانيی یەکی کرد و لەگەڵ فەریق سیهاد بارزانی، فهرماندهى ئهو هێزانه کۆبوونەوە.
ئامانجی سەردانی تیمەکەی هاوپەیمانان بۆ ئاگهداربوونى زياتر بوو لە ڕەوشی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاڵوگۆڕی زانیاريی سەربازی و هەماهەنگيی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە.