zagros news agency

لوبنان..حەوت سەرباز و ئەفسەری ئیسرائیل کوژران و بریندار بوون

سوپای ئیسرائیل کوژرانی چوار سەرباز و ئەفسەری لە شەڕەکانی باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی 10ـی 2024، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەکاتی شەڕ لەگەڵ چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانیدا، چوار سەرباز و ئەفسەرێکیان کوژراوە و سێ سەرباز و ئەفسەرێکیش بەسەختی بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشدا، فڕۆکە جەنگییەکان لە ژێر ڕێنمایی هەواڵگری ورددا هەڵیانکوتایە سەر شوێنەکانی هەڵگرتن و بەرهەمهێنانی چەکی شەڕ و کۆگایەکی چەکی حزبوڵڵا، لە گەڕەکی باشووری بەیروت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی بە ڕێنمایی فەرماندەیی باکوور، هەڵیانکوتایە سەر زیاتر لە 120 ئامانج و نزیکەی 70 ئەندامی حزبوڵڵایان لەناوبردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، فڕۆکە جەنگییەکان “پێکهاتەیەکی سەربازیی کە یەکەی ئاسمانی حزبوڵڵا بەکاریدەهێنن” و شانەیەکی سەر بەو یەکەیەیان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی جەزائیر داوای قەرەبووی داگیركاری لە فەڕەنسا دەكاتەوە

سەڵاح

شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوونەوە

یاسین

ساوسگەیت دەستبەرداری پۆستەکەی بوو ماڵئاوایی کرد

یاسین