zagros news agency

جیرارد وەڵامی ئەگەری دەرکردنی دەداتەوە

 

بەڕێوەبەری تەکنیکی یەکێتی تۆپی پێی سعودیە لێدوانی لەسەر ئەگەری دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی دا بەهۆی دابەزینی ئەنجامەکانی خولی ڕوشنەوە.
یانەی ئیتیفاق لە قۆناغی دووەمی چامپیۆنزلیگی کەنداو بە گۆڵێکی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەسەر یانەی قادیسیە بردبووەوە و بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتبوو.
جیرارد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یارییەکە وتی: بڕیارەکە هی من نییە من لە ئەرکەکەمدا دڵخۆشم، تا کۆتاییش بەردەوام دەبم لە ماندووبوون.
سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەلقادیسیە، جیرارد جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکەکە ئاسان نەبووە، هەروەها تیمەکەی گرنگترین شتیان بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ؛ هیچ ڕێگریەک نییە لە بەشداری کردنی من لەمۆندیال

یاسین

ئەلیساندرۆ باستۆنی بردنەوە لە بەرشلۆنە کاریکی زۆر قورس دەبێت

یاسین

کات و شوێنی یاری کلاسیکۆ دیاریکرا

یاسین