zagros news agency

كارەبای گەڕەكی سه‌ربه‌ستی ده‌بێته‌ 24 كاتژمێری

 

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان وادەی تەواوبوونی پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ گەڕەكی سەربەستی (32 پاڕك)ی هەولێر ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت كە بەمزووانەیە.

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: تیمەکانی کارەبا لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکی سەرقاڵی جێبەجێکردنی پلان و کاری پێویستن بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ گەڕەکی سەربەستی 32/ی پارک لە سەنتەری شاری هەولێر.

راشیگەیاند: دانیشتووانی گەڕەکەکە دڵنیا دەکەینەوە لە ماوەیەکی نزیکدا، کارەباکەیان دەبێتە 24 کاتژمێری و لە پچڕانی بەردەوامی کارەبا رزگاریان دەبێت.

هەروەها رایگەیاند: لە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، کارەبای گەڕەکەکە تووشی هەندێك پچڕانی کاتی دەبێتەوە، بۆ ئەوەی تیمەکانی کارەبا بتوانن کارەبای 24 کاتژمێری بگەینە گەڕەکەکە.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان مانگی رابردوو بەفەرمی پڕۆژەی رووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری راگەیاند و جەختی كردەوە كە تا ساڵی 2026 كارەبای سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەبێتە 24 كاتژمێری.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕزگار عیسا كۆچه‌ر بۆ زاگرۆس: له‌سه‌ر ئاستی عێراق دهۆك یه‌كه‌م شاره‌ كه‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گوله‌نه‌بری به‌ ستانداری جیهانی دروستكردووه‌

سەڵاح

ئەمریکا لە هەوڵەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە رۆژئاوای کوردستان نیگەرانە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی دەکات

دڵشاد