zagros news agency

بەهۆی بۆمبێکی چێندراو شەش سەرباز لە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کوژران و بریندار بوون

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، لە قەزای خورماتوو، سێ پێشمەرگە کە دوو ئەفسەری باڵای تێدایە کوژراون و سێ سەربازی سوپای عێراقیش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17-11-2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، ” تەقینەوەکە لە نزیک یەکێک لە بیرە نەوتییەکانی ناوچەی پەڵکانەی سەر بە قەزای دوزخورماتوو چێنراوە، و لەکاتی دەوریەیەکی سەربازی هاوبەشدا تەقیوەتەوە کە ئەندامانی سوپای عێراق و فەوجی 3، 20ـی تێدابووە“.

ڕوونیشیکردەوە، “تەقینەوەکە بووە هۆی برینداربوونی سێ سەربازی سوپای عێراق و کوژرانی عەقید سامان سابر سلێمان، عەقید محەمەد ئەندازیار و سەربازێکی دیکەی هێزەکانی پێشمەرگە“.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە چاندنی بۆمبەکە، هاوکات ڕێوشوێنی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە و ھێشتا سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکراوە

دڵشاد

ئێران ڕۆژی پێنجشەممە‌ی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد

یاسین

ئەندامی شۆرای نیگەهبانی ئێران: لەوانەیە ئێمەش وەک سووریامان بەسەر بێت

سەڵاح