zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی توركمانەكان دەكات

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی توركمانەكان كرد بەبۆنەی رۆژی زمان و كولتووری توركمانی.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوەی كردەوە “به‌ گه‌رمى پيرۆزباييى ڕۆژی زمان و کولتووری تورکمانی له‌ خوشک و برایانی تورکمان ده‌که‌م”.

راشیگەیاند “له‌م ياده‌دا، جەخت له‌ پشتگیريمان بۆ مافه‌کانی تورکمان و هه‌موو پێکهاته‌ جياكانى کوردستان ده‌که‌ينەوە”.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند “هه‌رێمی كوردستان نيشتمانى هه‌موومانه‌ و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ بۆ هه‌میشه‌ لانكه‌ى پێکه‌وه‌ژیان ده‌بێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەردنی هەرجۆرە چالاکییەکی مەدەنی لە رحای باکووری کوردستان قەدەغەکرا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان دەکات

یاسین

ئەردۆغان و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە؛ ئێف-35 و بازرگانی لە سەرووی کارنامەی دیدارەکەوەن

یاسین