zagros news agency

زاخارۆڤا: خۆرئاوایی ئۆکرانیا بە تەنیا دەهێڵنەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت؛ پێدانی مۆڵەت بە ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنە سەر قوڵایی خاکی ڕووسیا، پشتێکردنە ئۆکرانیایە لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە.
ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بۆ میدیای ڕووسییا ئاماژەی بەوەشکردووە؛ کاتێک رۆژئاواییەکان مۆڵەتیان بە ئۆکرانیادا قوڵای خاکی ڕووسیا بکاتە ئامانج، ئەمە پەیامێکی مەترسیدارە و بەمانای پشتێکردنە ئۆکرانیا دێت، چونکە دەزانن ڕووسیا وەڵامی توندی بۆ ئەم هەنگاوە دەبێت.
زاخارۆڤا گوتیشی؛ زۆرینەی باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی خۆرئاوا لە کیێڤ لە ترسان داخراوە و ئەمەش مانانی وایە ئەوان ئۆکرانییەکان وەک کەرەستەیەک بۆ دژایەتیکردنی ڕووسیا بەکاردەهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئیدارەی ترەمپ تەکنەلۆژیای دژەدرۆن لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگوازێتەوە

سەڵاح

بۆ یەکەم جار لە ماوەی ١٠ ساڵدا گەشتێکی ئاسمانی لە سوریاوە گەیشتە سعوودیە

یاسین