بەبۆنەی كۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان، پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیاند، ڕێژەی تۆماركردن لەسنووری پارێزگای هەولێر له 100% بوو.
له راگهیهندراوێكدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بەبۆنەی کۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی تۆمارکردنی خێزان و ئەندام لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی، دوای درێژکردنەوەی پڕۆسەکە بۆ ماوهی بیست وچوار کاتژمێری تر، ڕێژەى تۆمارکردنى هاووڵاتیان لەو قۆناغەشدا لە سنووری پارێزگاکەمان لهسهداسهد بوو.
ڕاشیگەیاند: سوپاسی هاووڵاتیان و دانیشتوانى خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین کە پابەندبوون بە بڕیار و ڕێنوێنییەکانی ڕۆژانى قەدەغەی هاتوچۆ و هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانی سەرژمێری بوون. سوپاس بۆ حکوومەتى هەرێم و حکوومەتى عێراقى فیدراڵ و وەزارەتەکانى پلاندانانى هەرێم و عێراق، دەستەى گشتیى ئامار و بەڕێوەبەرایەتیى ئاماریى هەولێر، سوپاس بۆ هەوڵ و ماندووبوونى تیمەکانی سەرژمێری و هەموو فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کە بوونە هۆى سەرخستن و سەرکەوتنی پڕۆسەکە لە سنوورى پارێزگاکەمان.
لە كۆتاییدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هیوای خواست ئهم سەرژمێرییە، كە ماوەی چەندان ساڵە لە عێراق نەكراوە، ببێتە بنەمایەکی دادپەروەرانەی دابینکردنی بودجە و موستەهەقاتی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی و لە نێویدا هەولێری پایتەخت.