zagros news agency

ڕیال مەدرید گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت

 

ئەمڕۆ دووشەممە یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، ئەستێرەی بەڕازیلییەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر پێکان بووە.
یانەی ڕیال مەدرید، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: دوای ئەو پشکنینانەی ئەمڕۆ لەلایەن خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی یانەی ڕیال مەدریدەوە بۆ یاریزانەکەمان ڤینیسیۆس جونیۆر ئەنجامدرا، دەرکەوت کە تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی بایسێپس فیمۆریس لە قاچی چەپیدا، و گەشەکردنی بە بەردەوامی چاودێری بارودۆخی دەکرێت”.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ڤینیسیۆس سەرەتا بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی مانگێک بەشداری یارییەکان ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لێکۆڵینەوە لە بڕیارەکانی ناوبژیوانانی لوتکەی ئەلسەد و ئەلهیلال دەکاتەوە

یاسین

کاتی تیروپشک و دەستپێکی جامی یانەکانی کەنداو دیاری کرا

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین