zagros news agency

محەممەد سەڵاح من نزیکترم لە ڕۆیشتن

 

محەممەد سەڵاحی میسری، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول، لە کۆتایی وەرزی ئێستادا لێدوانێکی توندی سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی سوورەکان دا.
گرێبەستەکەی سەڵاح لەگەڵ یانەی سوورەکان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، هەروەها دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک واژۆ بکات.
سەڵاح لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: ئێستا خەریکە دەچینە ناو مانگی کانوونی دووەمەوە، هیچ ئۆفەرێکم بۆ مانەوە لە یانەکەدا پێنەگەیشتووە.
محەممەد سەڵاحی میسری جەختی لەوە کردەوە، “ڕەنگە لە ڕۆشتن نزیکتر بم لەوەی لە لیڤەرپوول بمێنمەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانم ساڵانێکی زۆرە لە لیڤەرپوولم، هیچ یانەیەکی لەم شێوەیە نییە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان ستی توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی ئەرسێناڵ

یاسین

مێسی کەوتۆتە ئاڵۆزی لەسەر بابەتی مانەوەی لە ئەمریکا

یاسین

یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لێکۆڵینەوە لە بڕیارەکانی ناوبژیوانانی لوتکەی ئەلسەد و ئەلهیلال دەکاتەوە

یاسین