zagros news agency

ئاگادارییه‌ك له‌ په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێره‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دەكات بە پەلە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمێكی تایبەت بە زانیاریی مووچە.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: “ئاگاداری بەڕێوەبەری سەرجەم  قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر دەکەینەوە، کە بەیانی کاتژمێر 9 بە پەلە سەردانی دیوانی پەروەردە، بەشی ژمێریاری و  فەرمانبەری رێکخەری مووچە بکەن.”

ئاماژە بەوەش كراوە، كە فۆرمێکی تایبەت بە چەند زانیارییەکی داواکراو بۆ مووچە دەدرێتە هەموو قوتابخانەكانت و پێویستە هەمان رۆژ بیگەڕێننەوە بۆ دیوانی پەروەردە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژیرێکی دەست کردی Meta توانای بریاردانی هەیە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

باکۆ میوانداریی دانوستانی تورکیا و ئیسرائیل دەکات

سەڵاح