ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

میدیای ئیسرائیل: ئێران دەستی بە ناردنی هێز بۆ سووریا کرد تا بەهانای بەشار ئەسەدەوە بچێت

 

میدیاکانی ئیسرائیل لە سەرچاوەیەکی سیاسییەوە ڕایانگەیاند، کە ئێران دەستی کردووە بە ناردنی هێز بۆ سووریا، لە هەوڵێکدا بۆ یارمەتیدانی سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان، کە لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشێکی لەناکاویان کردە سەر حەلەب و ئیدلیب.

ڕۆژنامەی (هاڕتس) لە سەرچاوەیەکی سیاسیی ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاند، کە ئێران دەستی کردووە بە ناردنی هێز بۆ سووریا، لە هەوڵێکدا بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جووڵەی ڕێکخراوە چەکدارەکان لە باکووری وڵات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئیسرائیل دەترسێت ئێران پەرەسەندنەکانی سووریا بەکار بهێنێت بۆ زیادکردنی هێزەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە وڵاتەکەدا.

جێی باسە تاران بەڵێنی دابوو، هەموو جۆرە پشتگیرییەک پێشکەش بە حکوومەتی سووریا بکات.

ئیسماعیل کەوسەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند، کە ئێران ڕەتی ناکاتەوە هێزی ئێرانی بنێرێت بۆ سووریا. ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەمە پشت دەبەستێت بە پەرەسەندنەکانی مەیدانی و بڕیارەکانی بەرپرسە باڵاکانی وڵات.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی ئێران پێیوایە، هێرشەکانی حەلەب ئامانجیان بڕینی ڕێگای پشتگیریی ئێرانە بۆ حزبوڵا بە پلانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، لە ماوەی ئاگربەستی لوبنان.

ئاژانسی هەواڵی سووریا ڕایگەیاندووە، کە سوپای سووریا بە هاوکاریی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا، 320 چەكداریان لە حەلەب، ئیدلیب و حەما لەناو بردووە، هەروەها 63 پارچە کەرەستەی سەربازی و چەکیان لە کاتی شەڕەکاندا لە پارێزگاکانی ئیدلیب، حەما و حەلەب بە هێرشی هاوبەشی سووری – ڕووسی وێران کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپای سووریا ڕایگەیاند، چەند شارۆچکەیەکی لە دەستی ڕێکخراوە چەکدارەکان لە پارێزگای حەما سەندووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌فه‌رمی ئیسرائیل كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حه‌ماسی راگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌كه‌ش گومانی هه‌یه‌

سەڵاح

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و بەریتانیا بۆ پشتیوانی‌ کردن گەیشتنە ئیسرائیل

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین