zagros news agency

بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی لەسەر گرێبەستی سەڵاح یەکلایی دەکاتەوە

 

قسە و باسەکان لەسەر داهاتووی محەممەد سەڵاحی میسری زیاتر دەبن، کە تا هاوینی ٢٠٢٥ گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوولدا هەیە و لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا نەگەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی، تا ئێستا.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی پێشووتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ڕەنگە بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوودا بە خۆڕایی پەیوەندی بە سەڵاحەوە بکات.
بەڵام شارەزای مێرکاتۆ، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، لەم بارەیەوە لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاندووە: یانەی بەرشەلۆنە کار لەسەر گرێبەستی محەمەد سەڵاح ناکات، سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی کە بڵاوبوونەتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پلانی بارسا لەسەر ڕاوەدوونانی یاریزانە گەنجەکانە.
سەڵاح تەمەنی 32 ساڵە، لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا دەبێتە 33 ساڵ، هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستەکەی ئێستای.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە تورکیا هێنا

یاسین

نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئازەربایجان دەکاتەوە

سەڵاح

وەشانی OneUI7 بۆ زینجیرە مۆبایلەکانی Samsung دوا دەکەوێت

یاسین