ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە  سێرج دیکشن باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد

 

ڕۆژی سێشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە  سێرج دیکشن باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

لەم دیدارەدا باڵیۆزی بەلجیکا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان و بەیهاتنی سەقامگیریی لە هەرێم و عێراق کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە ئۆکتۆبەری رابردووی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، و بەشداریی ڕێژەی بەرچاوی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردندا بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بەهێزبوونی شەرعیەت لەقەڵەم دا.

باڵیۆزی بەلجیکا ئەوەشی دووپات کردەوە کە بەلای وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەوروپا سەقامگیریی هەرێمی کوردستان  بایەخێکی تایبەتی هەیە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەو مەترسییەکانی تیرۆر  و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە  ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لەبارەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی ڕێگای چەمچەمال – تاسڵوجە ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح