وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه جۆرێكی نوێ و تۆمارنه‌كراوی ماده‌ی هۆشبه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفڕانسێكدا گوتی، ئێستا به‌دوا كاره‌كانی تۆماركردنی به‌ڵگه‌كانی تاوان به دیجیتاڵی ده‌كرێت، پێشتر په‌نجه‌مۆرێكی ئاسایی وه‌رده‌گیرا و به‌تێپه‌ڕبوونی كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌بوو و هه‌ڵگرتن و ئهرشیفكردنیشی ئاسان نه‌بوو.
گوتیشی، ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختانه به‌رهه‌می یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه ده‌بینین و له‌مه‌ودا ئیتر په‌نجه‌مۆر وه‌رگرتن و به‌روارد كردن داتاكان و ئه‌رشیفكردنیان، به شێوه‌ی دیجیتاڵی ده‌بێ و هه‌ر په‌نجه‌مۆرێك وه‌ربگیرێ، ئیتر دوای چه‌ندین ساڵ ده‌توانین پشتی پێ ببه‌ستین، له‌وه‌ش دڵخۆشتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پسپۆڕانه‌ی لێره كاریان كردووه له هه‌ندێك كه‌یسی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ش جێی په‌نجه‌یان دیار بووه و زۆرجاریش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه داوای هاوكاری له پسپۆرانی ئێمه ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بن له ناسینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا : “ئه‌و ئامێرانه‌ی كه ئێستا له‌به‌رده‌می ئه‌و پسپۆڕانه‌دا هه‌ن، ئامێری هه‌ره پێشكه‌وتوون و ره‌نگه هێشتا پێویستییان به كه‌لوپه‌لی تر هه‌بێت، ئه‌وه‌ی كه ئێستا گوێبیستی تاقیگه‌ی كیمیاوی بووم، هه‌واڵێكی خۆشیان ڕاگه‌یاند كه توانیویانه جۆرێكی تری مه‌وادی هۆشبه‌ر كه تائێستا له یاسای رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێ نه‌دراوه دۆزراوه‌ته‌وه، پسپۆڕه‌كانی ئێمه له به‌ڵگه‌ی تاوان ئاشكرایان كردووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێ ئه‌و مهودانانه زیاد بكرێت، له لیستی ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه له یاسای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هۆشبه‌ره‌كان له په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان كه تێپهڕیندراوه كه ئه‌مه له لیسته‌كه‌دا بوونی نیه، بۆیه ره‌نگه بۆ داهاتوو كێشه بۆ دادوه‌ره‌كانیش دروست بێت، كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه بدات.