گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، لەسەر دەوای حکوومەتی سووریا وەکو ڕاوێژکار چوونەتە ئەو وڵاتە و لە سووریا پشتیوانییان لە حزب و گرووپ و کەسێکی تایبەت نەکردووە و بەدوای زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆرییە کۆنەکانیشەوە نەبوون.
ئیسماعیل بەقایی، دەڵێتئەوەی بۆ ئێران گرنگ بووە، دابینکردنی ئاسایشی خەڵکی سووریا لە بەرانبەر توندئاژۆیی و تیرۆریزمدا بووە و تا دواین چرکەی مانەوەیان لە سووریا هەوڵیان داوە ئاسایش و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە بپارێزن.
بەقایی گوتی: جارێکی دیکە جەختی لێ دەکەمەوە، بوونی ئێمە لە سووریا ئامانجێکی ڕوونی هەبوو، ئەویش بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی داعش بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی خەڵکی سووریا و ڕێگرتن لە پەرەسەندنی تیرۆیزم بۆ وڵاتانی ناوچەکە بوو. بەدوای بووژاندنەوەی ئیمپراتۆرییە کۆنەکانەوە نەبووین، ئەوەی کە لە سووریا بۆ ئێمە گرنگ بوو، ئەوە بوو هاوکاریی خەڵکی سووریا بکەین بەرەنگاری توندوتیژیی تیرۆریزم ببنەوە، ئێمە بەو مەبەستە و بەو ئامانجەوە لەسەر داوای حکوومەتی سووریا چووینە سووریا و لەویش ئەرکی ئێمە ڕاوێژکاری بوو، ئێمە هەرگیز بۆ پشتیوانی لە کەسێک، یان گرووپ و حزبێکی تایبەت لە سووریا نەبووین. تا دواین چرکەی بوونیشمان لە سووریا بۆ ئەوە بوو هاوکاریی پاراستنی یەکپارچەیی و ئاسایشی ئەو وڵاتە، وەک وڵاتێکی گرنگی ناوچەکە بکەین”.