zagros news agency

گواردیۆلا: من هیچ بیانوویەکم نییە

 

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕایگەیاند، دەبێت خۆی و یاریزانەکانی خۆیان لەگەڵ ئەو تەحەدایەی ئێستا بگونجێنن بۆ ئەوەی ئاست بەرز بکەنەوە، ئەمەش لە یارییەکەی پێنجشەممەی پرێمەرلیگەوە لەگەڵ ئێڤەرتۆن دەستپێدەکات.
گواردیۆلا لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی مانچستەر سیتی دەڵێت “من فێردەبم، یاریزانەکان فێردەبن، ئێمە بیر لە یارییەکەی ئێڤەرتۆن دەکەینەوە و هیچی زیاتر ناکەین، ئەگەر یارییەکی دیکە دۆڕان، دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە کە چی بکەیت بۆ ئەوەی یارییەکەی داهاتوو ببەیتەوە”.
زیاتر گوتی: “من لێرەم بۆ ئەوەی وەڵامی خۆم بدەمەوە، بەڵام هیچ بیانوویەکم نییە، گوتم کاتێک زۆر لە یارییەکان دەدۆڕێیت، ئەوە پەیوەندی بە بردنەوە هەیە، چونکە ئەوە سروشتی بزنسەکەیە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤاندۆڤیسکی؛ دەمانەوێت ببینە خاوەنی سەد خاڵ

sarkar

بەرشەلۆنە چاوی لە پلەی یەکەمی چامپیۆنزلیگە

یاسین

مێسی؛ئێمە لەئێستاوە ئامادەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئینگلتەرا

sarkar