ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مووشەکی ئاسمانیی ڕووسیا بووەتە هۆی ئاگرگرتنی فڕۆکەی کۆماری ئازەربایجانیان

بەرپرسێکی ئۆکرانیایی و هەندێک میدیا و بلۆگنووسی سەربازی، دەڵێن مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا بووەتە هۆی نیشتنەوەی ناچاری و ئاگرگرتنی فڕۆکەی کۆماری ئازەربایجانیان.
ئەندری کۆڤالێنکۆ، سەرۆکی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی هەڵە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئۆکرانیا، گوتی ئەم فڕۆکەیەی کۆماری ئازەربایجان بە مووشەکێکی زەمین بە ئاسمانی ڕووسیا پێکراوە.
کۆڤالێنکۆ گوتی: ڕووسیا دەبوایە ئاسمانی گرۆزنی لە کاتی هێرشی درۆنیدا دابخستایە، بەڵام ئەم کارەی نەکرد؛ لە ئەنجامدا فڕۆکەکە زیانی پێگەیشت و لەجیاتی ڕێگەدان بە نیشتنەوە لە گرۆزنی، بۆ کازاخستان نێردرا.
هەندێک گەشتیاری ڕزگاربووی ئەم فرۆکە گەشتیارییەش گوتوویانە دەنگی تەقینەوەیەکیان بیستووە و پێدەچێت پارچەیەکی مووشەک بەر فڕۆکەکە کەوتبێت.
تۆڕی ئەی-نیوز لە کۆماری ئازەربایجانیش دەقێکی لە یوری پۆدۆلیکا، بلۆگنووسی سەربازیی ڕوسی بڵاوکردەوە و دەڵێت بەپێی ئەوە زیانەی بە لاشەی فڕۆکەکە گەیشتووە، لەوانەیە بەهۆی تەقینەوەی مووشەکێکی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی سام (مووشەکی زەمین بە ئاسمان) لە نزیک فڕۆکەکەوە بووبێت.
فڕۆکەی گەشتیاریی ئازەربایجان ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەم، هاوکات لەگەڵ هێری درۆنی بۆ باشووری ڕوسیا ڕوویدا.
ئەم فڕۆکەیە لە باکۆوە بەرەو گرۆزنی، ناوەندی چیچانستان دەفڕی.
میدیاکان بڵاویان کردەوە لە کاتی فڕینی فڕۆکەی کۆماری ئازەربایجان، فڕۆکەخانەکانی نزیک مەبەستی گەشتەکە داخرابوون و ئەم فڕۆکەیە سەدان میل لە ڕێڕەوی پلانداڕێژراوی خۆی دوور کەوتەوە.
یەکێک لە بەرپرسانی فڕۆکەخانەی ماخاچکالا لە ڕوسیا لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای خەزەر، نزیکترین فڕۆکەخانە لەو شوێنەی فڕۆکەکە لە ڕاداڕ ون بووە، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوت: بەیانیی چوارشەممە ئەم فڕۆکەخانەیە بۆ چەند کاتژمێرێک بەڕووی فڕۆکاندا داخرا.
فڕۆکەی گەشتیاریی ئازەربایجان لە کۆتاییدا لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان لە کاتی نیشتنەوەی ناچاریدا ئاگری گرت و ٣٥ کەس لە سەرنشیانانی گیانیان لەدەست دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیاما سەرۆکێ حکومەتێ ب ھەلکەفتا جەژنا چلێ ھاڤینێ

یاسین

لە عێراق ساڵانە زیاتر لە 70 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت

سەڵاح

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین