zagros news agency

سبەی پرێمەرلیگ دەگاتە کۆتا یاریەکانی هەفتەی 19

 

سبەی دوو شەممە بە سێ یاری کۆتایی بە هەفتەی 19ی پرێمەرلیگ دێت و ڕووبەڕوو بوونەوە بەهێز هەیە،کە تیایدا لە کاتژمێر 10:45 ئەستۆن ڤێلا لەنێو خاک و جەماوەری ڕووبەڕووی یانەی برایتن دەبێتەوە.

لە هەمان کاتیشدا یانەی چێڵسی لەندەن دەبێتە میوانی یانەی ئیپسویچ تاون،چێڵسی خاوەنی 35 خاڵە و پلەی چوارەمی خولەکەی گرتووە،هەرچی ئیپسویچیشە حاڵی خراپە و لە پلەی 19ی پێش کۆتاییدایە و خاوەنی 12 خاڵە.

لە یاری لوتکەش یانەی مانچێستەر یونایتد لەنێو هاندەرانی خۆی لە یاریگا ئۆڵترافۆرد میوانداری یانەی نیوکاسڵ دەکات،مان یو ئەم وەرزە تووشی نیگەرانی هەوادارانی بۆتەوە و خاوەنی 22 خاڵە لەپلەی چواردەی ڕیزبەندیە،یانەی نیوکاسڵیش خاوەنی 29 خاڵە و پلەی حەفتەمی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای ره‌خنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌وروپا، فەڕەنسا میوانداری گفتوگۆکانی كیشوه‌ره‌ لەسەر ئۆکرانیا دەکات

سەڵاح

زانیارییە گرنگەکان دەربارەی پسکیت و ماددەی مەترسیداری ئاکریلامید

یاسین

هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی دیاربەکر: پێڤاژۆی ئاشتیی ئەمجارە جیاوازە

یاسین