zagros news agency

دوای ئاهەنگی سەری ساڵ، سەنتەری هەولێر خاوێن كرایەوە

 

دوای بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەری ساڵ، سەنتەری شاری هەولێر بە تەواوی لە پاشماوە و پیسییەكان خاوێن كرایەوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاوی كردەوە: هەڵمەتی بەرفراوانی خاوێنکردنەوەی ناوشار بەڕێوە چوو، كە ســەرجـەم تیـمەکانی سـەربـە بـەڕێوەبەرایەتـییەکە تێیدا بەشدار بوون و هـەڵمــەتێـکی بـەرفـراوانیـان بـۆ پاکـردنەوەی نــاوشار كرد، دوای ئـەوەی ئاهـەنگی شـەوی سـەری سـاڵ، لەناو نافورەی پارکی شارئەنجام درا.

وێڕای خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەشێكی زۆریش گەشتیاران لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتبوونە هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێكی پێشووی  ئه‌مه‌ریكا: سه‌ردانی پوتین بۆ كۆریای باكوور گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌

سەڵاح

کۆمیسیۆن: زیاتر لە 23 ملیۆن فۆڕمی دەنگدان ئامادەیه

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح