zagros news agency

هەفتەی ئایندە شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمڕاڵی دەکەنەوە

بەگوێرەی هەواڵی میدیایەکی نزیک لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، هەفتەی ئاییندە شاندی دەم پارتی کە لە سرری سورەییا ئۆندەر، ئەحمەد تورک و پەروین بوڵدان پێکهاتبوون، بۆ جاری دووەم سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵی دەکەنەوە و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەکەوێتەوە. بەگوێرەی هەواڵەکە، لە دووەم کۆبوونەوەدا شاندەکە ناوەڕۆکی کۆبوونەوە سیاسییەکان لەگەڵ ئۆجەلان بەش دەکەن، دواتر دەکرێت لەهەمان کۆبوونەوە هەندێک پێناسەی نوێ بۆ کێشەکان دەکرێت بکرێت و سەردێری نوێ دەخرێنە بەرباس. بڕیارە دوای پارت و لایەنە سیاسییەکان، شاندەکەی دەم پارتی لەگەڵ سەلاحەددین دەمیرتاش و بەندکراوانی سیاسی کۆببنەوە و دواتر راگەیەندراوێکیان هەبێت. دوای ئەو هەنگاوەش بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمڕاڵی دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایربۆک: ڕووسیا مووشەکی قەدەغەکراوی بەرانبەر بە ئەورووپا دامەزراندووە

یاسین

سبەی پارەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول بە نیۆ درزەن گۆڵ شکستی بە تۆتنهام هێنا

یاسین