ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانی لوبنان دوای دووسال سەرۆک‌کۆماری ئەم وڵاتای هەڵبژارد


پەرلەمانی لوبنان ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی کانوونی دووهەم، دوای دوو ساڵ سەرنەکەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرەنجام جۆزێف عەون، فەرماندەی سوپای لوبنانی، بۆ ئەم پۆستە هەڵبژارد. عەون بە بەدەستهێنانی ٩٩ دەنگ لە کۆی ١٢٨ دەنگی نوێنەران، لە خولی دووەمی دەنگداندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە دانیشتنی یەکەمی دەنگداندا، جۆزێف عەون ٧١ دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی دەنگەکان بە ڕێژەی پێویست، پەرلەمان بۆ ڕاوێژ و گفتوگۆ، دانیشتنەکەی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دواخست.
سەرچاوەیەکی نزیک لە گرووپە شیعەکانی پەرلەمانی لوبنان بە “ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا”ی ڕاگەیاند کە نوێنەرانی “حیزبوڵڵا” و “بزووتنەوەی ئەمەل” پێش دەستپێکردنی دانیشتنی دووەمی دەنگدان چاویان بە جۆزێف عەون کەوتبوو. بەپێی وتەی هەمان سەرچاوە، ٣٠ نوێنەری سەر بە حیزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل، لەم هەڵبژاردنەدا بە فڕێدانی “پەڕەی سپی” بەشدارییان کرد.
پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ لە کاتێکدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبووەوە کە ئەم وڵاتە لە زیاتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بۆشایی سەرۆکایەتی کۆمار بووە. ئەم دانیشتنە بە ئامادەبوونی ژان ئیڤ لۆدریان، نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا، یەزید بن محەمەد بن فەهد ئال فەرحان، نێردراوی پاشایەتی عەرەبی سعودیە، هەروەها باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئەندامی “لیژنەی پێنج قۆڵی بەدواداچوونی دۆسیەی سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان” و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران بەڕێوەچوو.
لە کاتژمێرەکانی کۆتایی پێش بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە، دانوستانی چڕوپڕ لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکان ئەنجامدرا تا ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ پشتگیریکردن لە عەون بەدەست بێت. عەون پشتگیریی ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەگەڵ خۆیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕازیل تۆڕی ئێکس قەدەغە دەکات

یاسین

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: دوو چەکداری پەکەکە لە مێردین کوژران

یاسین

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ دیاریكرا

یاسین