zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند ، لەگەڵ دەستپێکی وەرزی دووەم ئەپڵیکەیشنی ئی – هەڵسەنگاندن کارایە.

بۆیەکەمجار لە قوتابخانە حکومییەکان 1,763,672یەک ملیۆن و حەوت سەد و شەست و سێ هەزار و شەشسەد و حەفتاو دوو قوتابی لە (٦٩٣٥)ناوەندی خوێندنی حکومی دەتوانن نمرەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەربگرنەوە:

لە ئێستاوە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) وە لە هەموو قوتابخانە و پەیمانگە حکومییەکان بەخێوکارانی قوتابیان و قوتابیان دەتوانن نمرەکانیان ببینن کە ئەنجامی بەرایین (واتا شیاوی وردبینی و پەڵپ گرتنن تا ببێتە ئەنجامی کۆتایی) و پاش RUN کردنی کۆتایی سیستمی ئی – پەروەردە دەبێتە ئەنجامی کۆتایی .

 

وەزارەتی پەروەردە
٢٦ی ١ی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ ڕۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا

دڵشاد

هه‌ولێر.. چەند شەقامێک لە گەڕەکی قەرەبووی تۆپزاوە دروست دەکرێت

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان

سەڵاح